په‌یڕه‌و و پرۆگرامی
یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له ئه‌وروپا
لقی سوید
هه‌موارکراو به گوێره‌ی بڕیاری کۆنفرانس له 28/10/2006
بۆ یه‌که‌م جار په‌یڕه‌و
و پرۆگرامی ئه‌م یه‌کێتییه له یه‌که‌م کۆنفرانسی
دامه‌زراندندا له 2004-05-15 په‌سه‌ند کرا
************************************************************************
به‌ندی یه‌که‌م
ناوی یه‌کێتی:
یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له ئه‌وروپا- لقی سوید.
به‌ندی دووه‌م
سروشتی یه‌کێتی:
یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان، یه‌کێتییه‌کی پیشه‌یی،
ئه‌کادیمی، دیموکراتی، ڕۆشنبیری و سه‌ربه‌خۆیه.
به‌ندی سێیه‌م
ئامانجه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایان
1.
داکۆکی و پشتگیری کردن له
ماف، ویست، خه‌بات و خزمه‌تی مامۆستایانی کورد و کوردستانی.
2.
تێکۆشان بۆ ئه‌وه‌ی زمانی
کوردی بهێنرێته مه‌یدانی لێکۆڵینه‌وه‌وه له فێرگه‌کان و شوێنه زانستییه‌کاندا
و بخرێته ئاستی تێگه‌یشتن له ڕووی زانستی و بیروبۆچوونه جیاوازه‌کانه‌وه.
3.
هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی به‌رنامه‌ی
خوێندن و مۆدێرنکردنه‌وه‌ی شێوازی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن و شێوازی وانه
گوتنه‌وه له پراکتیکدا.
4.
هه‌وڵدان بۆ به‌یه‌ک گه‌یاندنی
ده‌نگی مامۆستایانی کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ مامۆستایانی کوردستان. هه‌روه‌ها
گرێدانی کوردستان به وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و بوونی په‌یوه‌ندی
به‌رده‌وام و سه‌ردانی یه‌کتری و کردنه‌وه‌ی کۆرسی گه‌شه‌پێدان له بواره جیاوازه‌کانی
په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا.
5.
خزمه‌تکردنی زمان و ئه‌ده‌ب
و وشه‌ی کوردی و گه‌شه‌پێدانی ڕێچکه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن و فراوانکردنی ئاستی
ڕۆشنبیریی کوردی.
6.
هه‌وڵدان بۆ دروستکردن و
پێکهێنانی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان له بواره‌کانی په‌روه‌رده و زمان و وێژه‌ی کوردی
و ڕاده‌ی ڕۆشنبیری له وڵاتانی ده‌ره‌وه و گرێدان و گه‌یاندنی به کوردستان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
ڕاده‌ی خوێندن و ڕۆشنبیری و زانیاری و سوود لێ وه‌رگرتن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی
ژێرخانی به‌رنامه‌کانی خوێندن به گشتی.
7.
هه‌موو په‌یوه‌ندی و
کارگوزارییه‌ک چ وه‌ک پرۆژه یان وه‌ک خزمه‌تێکی تر له‌و بوارانه‌دا، له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له ڕێگه‌ی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه یارمه‌تی و ئه‌نجام ده‌درێن.
8.
په‌یوه‌ندیکردن و یارمه‌تیدانی
فێرگه و ده‌زگا سویدییه‌کان له کێشه‌ی قوتابیاندا. هه‌روه‌ها هاوکاریکردنی ئه‌و
داموده‌زگا کوردی و سویدییه دیموکراتی و ئازادیخواز و کولتوورییانه‌ی که
هاوئامانجن له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی مامۆستایانی کورددا.
9.
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کێتییه‌که
و ڕێگرتن له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌درێن بۆ کردنی به مه‌یدانی ناکۆکی و
دووبه‌ره‌کی له نێوان لایه‌ن و ده‌سته و کۆمه‌ڵه سیاسییه‌کاندا.
10. هه‌وڵدان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایانی
کورد و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گیروگرفت و کۆسپانه‌ی که دێنه ڕێگه‌یان و ده‌بنه
ڕێگری داهێنان و پێشکه‌وتن.
11. خه‌باتکردن بۆ مسۆگه‌رکردنی گوزه‌رانی ئه‌و مامۆستایانه‌ی
که چالاکانه خۆیان بۆ کار و پرۆژه‌ی زمانه‌وانی و وێژه‌یی و زانستی و په‌ره‌پێدانی
په‌روه‌رده چ بۆ ئێره یان بۆ کوردستان ئاماده ده‌که‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به‌رهه‌می
به‌که‌ڵک و گرنگ دێننه به‌ر.
12. هه‌وڵدان بۆ یارمه‌تیدان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
مامۆستایانه‌ی که له‌سه‌ر کار لابراون و دانه‌وه‌ی هه‌موو مافێکی ڕابردوویان.
13. یادکردنه‌وه و ڕێزگرتنی ئه‌و مامۆستا شه‌هید و
کۆچکردووانه‌ی که ژیان و بیری خۆیان له ڕێگای نه‌ته‌وه‌ی کورددا به‌خشیوه.
14.
مامۆستایانی خانه‌نشین هه‌مان
مافی مامۆستایانی تریان هه‌یه.
په‌یڕه‌وی
ناوخۆ
به‌ندی
یه‌که‌م
ئه‌ندامێتی
A: مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامێتی
1. هه‌ر که‌سێک که مامۆستا بووبێت، کاری مامۆستایی کردبێت
یان کاری مامۆستایی بکات، بۆی هه‌یه ببێت به ئه‌ندامی یه‌کێتیی مامۆستایانی
کوردستان (ی. م. ک).
2. باوه‌ڕی به په‌یڕه‌و و پرۆگرامی (ی. م. ک) هه‌بێت.
3. ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتی بدات.
4. به‌شداری چالاکییه‌کانی (ی. م. ک) بکات.
5. تاوانبار نه‌بێت.
6. هه‌ر که‌سێک که لێره ده‌بێت به ئه‌ندام له
کوردستانیش ده‌بێته ئه‌ندام و هه‌مان مافی ئه‌ندامانی ئه‌وێشی هه‌یه.
7. هه‌ر که‌سێک له‌م یه‌کێتییه‌دا ده‌بێته ئه‌ندام، به‌ڵگه
یان بڕوانامه‌ی مامۆستایی لێ ده‌خوازرێت.
8.
له کاتی وه‌رنه‌گرتنی که‌سێک
وه‌ک ئه‌ندام له یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا، ئه‌و که‌سه بۆی هه‌یه ناڕه‌زایی خۆی به‌رانبه‌ر
وه‌رنه‌گرتنی له‌و یه‌کێتییه‌دا، به نووسین بگه‌یه‌نێتته سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی
مامۆستایانی کوردستان له ئه‌وروپا بۆ دوا بڕیار و به نووسین وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
B: له
ئه‌ندامێتی که‌وتن
ئه‌و که‌سه‌ی که مه‌رجی ئه‌ندامێتی تێدا نه‌مێنێت له
ئه‌ندامێتی ده‌که‌وێت و به نووسین ئاگادار ده‌کرێته‌وه
به‌ندی
دووه‌م
ده‌زگاکانی یه‌کێتی
A: کۆنفرانسی گشتی
1.
کۆنفرانسی
گشتی، کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانه و ده‌سه‌ڵاتی باڵایه له ناو یه‌کێتیی
مامۆستایان‌دا، هه‌ر بڕیارێکیش له‌م کۆنفرانسه‌دا بدرێت، ده‌بێته دوابڕیار.
2.
کۆنفرانسی
لقه‌کان دوو ساڵ جارێک ده‌به‌سترێت.
3.
بڕیار
له کۆنفرانس‌دا به زۆربه‌ی ده‌نگی به‌شداربووان ده‌درێت ده‌درێت، جێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کۆمیته‌ی کارگێڕ.
4.
ڕێکخستنی
وڵاته‌کان ناوی (لق) هه‌ڵده‌گرێت.
5.
ڕێکخستنی
شار و شارۆچکه‌کان ناوی (که‌رت) هه‌ڵده‌گرێت.
6.
به‌رپرسی
هه‌ر که‌رتێک ده‌بێته ئه‌ندامی گشتیی لق و به‌شداری کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان ده‌کات.
7.
کۆبوونه‌وه‌ی
گشتی به لای که‌مه‌وه ساڵی دوو جار ده‌کرێت.
8.
کۆبوونه‌وه‌ی
لق به پێی گونجان ده‌کرێت و به ڕاپۆرت ده‌درێت به سکرتارییه‌ت.
9.
کۆبوونه‌وه‌ی
شاره‌کان به پێی گونجان ده‌کرێت و به ڕاپۆرت ده‌درێت به لق.
10.
به‌رپرسی
لقه‌کان ئه‌ندامی گشتی سکرتارییه‌تن.
11.
ساڵی
جارێک یان به پێی پێویست کۆبوونه‌وه‌ی سکرتارییه‌ت ده‌کرێت.
12.
بۆ
گۆڕین یان ده‌سکاریکردنی به‌نده‌کانی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆی یه‌کێتیی
مامۆستایان، 3/2 ی ده‌نگی به‌شداربووانی کۆنفرانس پێویسته.
13.
بۆ
به‌ستنی کۆنفرانس پێویسته 51% ی ئه‌ندامان به‌شدار بن. له 51% که‌متر بن
کۆنفرانس به لای که‌مه‌وه دوو هه‌فته دواده‌خرێت، نابێت له 6 مانگیش تێپه‌ڕێت.
دوای ئه‌وه به چاوپۆشین له ڕێژه‌ی به‌شداربووان، کۆنفرانس ده‌به‌سترێت.
B: کۆمیته‌ی کارگێڕ
1.
ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی کارگێڕ له کۆنفرانس‌دا و له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
2.
ئه‌ندامانی
کۆنفرانس به‌رپرسیارن له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی کۆنفرانس.
3.
کۆمیته‌ی
کارگێڕ له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و دوو ئه‌ندامی جێگر پێک دێن. کۆمیته‌ی کارگێڕ
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و سکرتێر و به‌رپرسی دارایی، دوای کۆنفرانس کۆ ده‌بنه‌وه.
4.
سه‌رۆک
به‌رپرسی کۆمیته‌ی کارگێڕه و له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتییه‌که نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتییه‌که
ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر کۆمیته یه‌کێکی تر ده‌سنیشان نه‌کات.
5.
سکرتێری
یه‌کێتییه‌که کۆبوونه‌وه‌کان و کاتی کۆبوونه‌وه‌کان دیاری ده‌کات و پرۆتۆکۆڵی
کۆبوونه‌وه‌کان و ڕاگه‌یاندن و ناوه‌کان له ئه‌رشیفدا ده‌پارێزێت.
6.
بۆ
ئاسانکردن و جێبه‌جێکردنی کاروباره‌کانی یه‌کێتی، کۆمیته‌ی کارگێڕ ده‌توانێت لیژنه‌ی
تایبه‌تی پێک بێنێت. مه‌رج نییه که ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
کارگێڕ بن، یان مامۆستا بن.
به‌ندی سێیه‌م
ئابوونه:
به پێی بڕیاری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
کۆنفرانس له 28/10/2006 ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتی له مانگی په‌نجا کرۆنی سویدییه‌وه
کرا به ساڵی 300 کرۆنی سویدی که به‌یه‌ک جار بدرێت.
دارایی
یه‌کێتی مامۆستایان
دارایی یه‌کێتی مامۆستایان
پێک دێت له:
1.
ئابوونه‌ی
ئه‌ندامان.
2.
ده‌ستکه‌وت
و قازانجی بڵاوکراوه و چالاکییه‌کان.
3.
پیتاک
و یارمه‌تیی دۆستانی یه‌کێتییه‌که.
4.
کۆمه‌ک
و باربووی ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و خێرخوازه‌کان.
به‌ندی چواره‌م
به‌رپرسی
دارایی
1.
له
لایه‌ن کۆمیته‌ی کارگێڕه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و به نووسین به‌رپرسیاره له هه‌ر
خه‌رج و ده‌ستکه‌وتێک که له پێناوی کاروباری یه‌کێتییه‌کدا پێویسته بکرێت، یان
کراوه. به‌رانبه‌ر کۆمیته‌ی کارگێڕ و کۆنفرانس به نووسین و خوێندنه‌وه و
ڕوونکردنه‌وه له کاتی پێویستدا، به‌رپرسه.
2.
به‌رپرسی
دارایی به بێ بڕیاری کۆمیته‌ی کارگێڕ، بۆ جێبه‌جێکردنی کاروباره‌کانی یه‌کێتی، ده‌توانێت
تا هه‌زار کرۆن خه‌رج بکات.
به‌ندی پێنجه‌م
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
یه‌کێتی
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
یه‌کێتی له کۆنفرانسی گشتیدا و له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت. بۆ ئه‌و کاره‌ش
3/2 ی ده‌نگی به‌شدارانی کۆنفرانسه‌که پێویسته. دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، هه‌رچی
که‌ل و په‌ل و پاره‌ی یه‌کێتی هه‌یه ده‌درێت به سکرتارییه‌تی یه‌کێتییه‌که.
**************************
کۆتایی *************************
تێبینی
دووباره نووسینه‌وه‌ی ئه‌م
په‌یڕه‌وه به فۆنتی Unicode له
لایه‌ن هیوا ڕه‌شید به ئه‌نجام دراوه تا هه‌مووان بێ گرفت بتوانن له ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا
بیخوێننه‌وه.