چالاکییه‌کانی ده‌سته‌ی
کارگێڕ
کورته‌یه‌ک
له هه‌ندێ چالاکی ده‌سته‌ی کارگێڕ
·
له‌گه‌ڵ ABFی هه‌رێمی (Södermanland) پێوه‌ندی کردوه و بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه.
·
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕله خولێکی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له ABF ی شاری
ئیسکیلستونا (Eskilstuna) به‌شدارییان
کردووه.
·
كاک عه‌لی که‌ریمی و چیمه‌ن خان به‌ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی‌یان کرد به هه‌موو
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که ته‌له‌فۆنیان لامان هه‌بوو.
·
چیمه‌ن خان وه‌ک به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه‌کان له شاری ستۆکهۆڵم پێوه‌ندی
کردووه به ژماره‌یه‌کی باش له مامۆستایان بۆ دامه‌زراندنی که‌رتێکی لقی
مامۆستایان له ستۆکهۆڵم.
·
عه‌لی که‌ریمی و شه‌ریفه قاسم
نژاد له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێڕه‌وه له کۆنفرانسێک به ناوی جینۆسایدی خه‌ڵکی
کورد که ڕێکخراوه‌ی چاک له په‌رله‌مانی سوێدا سازی کردبوو به‌شداریان
کرد. وه هه‌روه‌ها عه‌لی که‌ریمی په‌یامی پشتیوانی یه‌کێتیی مامۆستایانی پێشکه‌شی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنفرانسه‌که کرد.
·
ناردنی په‌یامی پیرۆزبایی له لایه‌ن کاک عه‌لی که‌ریمی‌یه‌وه بۆ پارتی
دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئاهه‌نگی یادی دووی ڕێبه‌ندان له شاری ئیسکیلستونا
و له شاری ستۆکهۆڵم.
·
ڕاگه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی یه‌کێتیی
مامۆستایان به کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی
ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌وه.
·
به‌شداری کردن له پڕۆژه‌ی ”منداڵان داهاتووی ئێمه‌ن” له شاری ئیسکیلستونا. به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌که خانم شه‌ریفه قاسم نژاد و
خاوه‌نی پرۆژه‌که‌ش کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی شاری ئیسکیلستونا بوو.
·
نووسین و داواکردنی پرۆژه‌یه‌ک له لایه‌ن کاک عه‌لی که‌ریمی و خانم شه‌ریفه
قاسمنژاده‌وه له سه‌ر فره‌لایه‌ن بوون واته (mångfald)به‌ڵام به‌داخه‌وه لێمانیان
وه‌رنه‌گرت.
·
کاک هیوا ڕه‌شید گۆڕانکاری‌یه‌کی زۆری
زمانه‌وانی له پێڕه‌و و پرۆگرامه سوێدی‌یه‌که‌ی یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا کرد. هه‌روه‌ها
له ڕووی ناوه‌ڕۆکیشه‌وه گۆڕانی کرد به‌پێی بڕیاره‌کانی کۆنفرانسی ساڵانه و پێڕه‌و
و پرۆگرامه کوردی‌یه‌که. پاش گفتوگۆ و ڕا ده‌ربڕین له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
کارگێڕ و سکرتارییه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانکارییانه، په‌سه‌ند و جێگیرکران وه
نێردرا بۆ ئه‌و داموده‌زگا سوێدیانه‌ی که ده‌بوا بۆیان بنێردرێت.
·
هه‌ندێک
له و دۆکومێنتانه‌ی له ده‌سته‌ی کارگێڕی پێش‌و وه‌رمان گرت وه‌ک پێڕه‌و و
پرۆگرامه کوردی‌یه‌که و فۆرمی ئه‌ندامێتی به فۆنتێک نوسراون که هه‌موو
کۆمپیوته‌رێک ناتوانێ به‌ته‌واوی پیشانی بدات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆکومێنتانه له‌ڕێی
په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی و له ماڵپه‌ڕی یه‌کێتیی مامۆستایان بتوانرێ ببینرێ ده‌بوا
دووباره هه‌موویان سه‌رله‌نوێ بنوسرێنه‌وه به فۆنتی یونی‌کۆد. مامۆستا هیوا ئه‌و
ئه‌رکه‌ی وه ئه‌ستۆ گرت و ئه‌نجامی دا.
·
فێرکردن و ڕاهێنانی هه‌موو خوێندکارانی پۆلی 6-9 به هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی له
خوێندنگه‌ی فرۆسلونده له ماوه‌ی سێ ڕۆژ دا به هاوکاری چوار مامۆستای کورد،
هیوا ڕه‌شید، شه‌ریفه قاسمنژاد ، تا‌راش عه‌زیز وحوسه‌ین حوسه‌ین.
·
پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ سه‌ندیکاکانی مامۆستایان Lärarförbundet و LR له سوید.
·
دروستکردنی ماڵپه‌ڕێک بۆ یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له ئه‌وروپا به
ناونیشانی www.mamostayan.org
·
به ئه‌نجام گه‌یاندنی
کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه بۆ ئه‌ندامان له ستۆکهۆڵم له به‌رواری
15-03-2008.
·
داوه‌ت
کردن و به‌ئهنجام گه‌یاندنی سه‌ردانی شاندێکی باڵا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و
سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له باشووری کوردستانه‌وه بۆ شاری
ئێسکیلستونا له سوید له به‌رواری
02-04-2008. شایه‌نی باسه هه‌موو کاری سه‌فه‌رو کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌و سه‌ردانی چڕ و
پڕ بۆ ئه‌م شانده له لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌کی کورده‌وه له شاری ئێسکیلستونا
ڕێکخرا.
·
به‌شداری ئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی کارگێڕ له کۆبونه‌وه‌یه‌کی
تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی کورد له وڵاتی سوید له
شاری ستۆکهۆڵم.
·
به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی بۆ پرۆژه‌یه‌ک به‌ناوی یه‌کێتی مامۆستایانه‌وه
ده‌رباره‌ی هاتوچۆ و ژینگه. په‌یوه‌ندی و داواکاری ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن مامۆستایان عه‌لی که‌ریمی و شه‌ریفه قاسم نه‌ژاد کراوه.