مێژو و چۆنێتی دامه‌زراندنی لقی سوید
پاش دامه‌زراندنی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی
مامۆستایانی کوردستان له ئه‌وروپا له ساڵی 2003، ئه‌ندامانی سکرتارییه‌ت پێشنیاری
په‌یڕه‌و و پرۆگرامێکیان داڕشت بۆ یه‌که‌م لقی سکرتارییه‌ت له سوید.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2004 سکرتارییه‌ت
بڕیاری دا که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رانسه‌ری بۆ مامۆستایانی کوردستانی له ووڵاتی سوید
ببه‌ستێت. ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه له ستۆکهۆڵم کرا به به‌شداری مامۆستایانی کوردستانی،
نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردستان وه لایه‌ن و پارته سیاسییه‌کان. له کۆبونه‌وه‌که‌دا
بڕیار درا که کۆنفرانسێکی تایبه‌ت بگیردرێ بۆ دامه‌زراندنی لقی سویدی یه‌کێتیی
مامۆستایانی کوردستان وه بڕیاری دانانی لیژنه‌یه‌ک درا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی
ئه‌و کۆنفرانسه.
له 15-05-2004 لیژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی
کۆنفرانس له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی سکرتارییه‌ت هه‌موو به‌رنامه و ئاماده‌سازییه‌کی
ڕێک‌خست بۆ گرتنی کۆنفرانسه‌که له شاری ئێسکیلستونا. ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له مامۆستایانی
ئافره‌ت و پیاو له شار و شارۆچکه‌کانی سویده‌وه ئاماده و به‌شداری کۆنفرانسه‌که
بوون. پێشنیاری په‌یڕه‌و و پرۆگرام که پێشتر له لایه‌ن سکرتارییه‌ته‌وه ئاماده‌کرابوو
دابه‌شکرا به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا. خاڵ به خاڵی گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر
کرا. پاش چه‌ند گۆڕانکاری‌یه‌ک له هه‌ندێک بڕگه‌یدا کۆنفرانس به کۆی ده‌نگ په‌یڕه
و پرۆگرامه‌که‌ی په‌سه‌ند کرد.
هه‌ر
له‌و کۆنفرانسه‌دا له‌ڕێ‌ی ده‌نگدانی نهێنی و به‌شێوازێکی دیموکراتییانه یه‌که‌م
ده‌سته‌ی کارگێڕی لقی سوید هه‌ڵ‌بژێردرا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ. به‌م شێوه‌یه یه‌که‌م
لقی ئه‌وروپای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له سوید له 15-05-2004 دامه‌زرا.
یه‌که‌م
ده‌سته‌ی کارگێڕی لقی سوید له‌م مامۆستا به‌ڕێزانه پێک‌هات:
1.
فه‌همی کاکه‌یی سه‌رۆکی لق
2.
خوناو ساڵح سکرتێر
3.
حوسێن حوسێن به‌رپرسی دارایی
4.
نه‌بیل مه‌تی به‌رپرسی په‌یوه‌ندی
5.
تابان فه‌تاح یارمه‌تیده‌ری سکرتێر
6.
چنوور عارف ئه‌ندامی جێگر، یارمه‌تیده‌ری به‌رپرسی
دارایی
7.
ڕووناک قادر ئه‌ندامی جێگر، یارمه‌تیده‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندی